tisdag 24 april 2012

به ره‌و یه‌کگرتن



به ره‌و یه‌کگرتن

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان
دڵسۆزان، تێکۆشەران و چالاکوانانی سیاسیی
هێزە چەپ و ئازادیخواز و دێمۆکراتەکان

بەمجۆرە ئاگادارتان دەکەین کە دانیشتنهکانی نێوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵە ــ پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان بە مەبەستی یەکگرتن لە چەند مانگی رابردوودا تا ئه مرۆ، قۆناغه گرینگه کانی خۆی تێپه راندووه.
لە دانیشتن و کۆبوونەوەکاندا بە تێرو تەسەلی لە سەر دۆخی سیاسی کوردستان و ئێران و مێژووی سەرکوتکاریی ٣٣ ساڵەی رژێمی ئیسلامیی ئێران، دیالۆگی چڕوپڕمان هەبووە. هاوکات باسمان لە سەرهەڵدانی کۆمەڵە و دۆخی رابردوو و ئێستای کردووە. پێویستی بەهێزکردنی رەوتێکی چەپ، سۆسیالیست و دێمۆکراتمان لە کوردستان، لە هەلومەرجی ئێستادا، خستۆتە بەرباس و لێکۆڵینەوە و، پێمانوابووە خزمەت بەو ئامانجە بۆ بەهێزکردن و سەرخستنی بزاوتی رزگاریخوازی کورد و گەشەپێدانی خەباتی کرێکاران و زەحمەتکێشانی ئەم وڵاتە، ئەرکێکی هەنوکەییە.
هەموومان دەزانین لێکترازانەکانی ناو کۆمەڵە و حیزبە سیاسیەکانی دیکەی کوردستان، بوونەتە هۆی دروستبوونی بۆشایی لە خەباتی گه لی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان. تەنانەت گرفتی بۆ هاوکاریی نێوان هێزە سیاسیەکانیش دروست کردوە. لە سەر ئەو بناغەیە جەختمان نەک هەر لە سەر پێویستیی یەکگرتنی خۆمان و ئامادەگیی تەواومان بۆ هاوکاری، دیالۆگ و یەکگرتوویی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کۆمەڵە کە بڕووایان بە چەپێکی کوردستانییە، بەڵکو لە سەر هاوکاریی و هاوخەباتیی و هەوڵدان بۆ نزیکایەتی زیاتر لە نێوان هەموو حیزبەکانی دیکەشدا کرد و، پێمانوایە دەبێت لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە.
دیالۆگی راشکاو، شەفاف و هاورێیانەی ئێمه پێکەوە، به پێی چهندین پرۆتۆکۆل، له سەر بنەمای هاودهنگیی و هاوپشتی سیاسیمان بووە له پێناو بهرژهوهندییهکانی جوڵانهوهی رزگاریخوازی خهڵکی کوردستان و یهکگرتن ویەکخستنی ریزەکانی کۆمەڵە و بەهێزکردنی هەرچی زیاتری چەپێکی سۆسیالیست و دێمۆکرات. هه ر له سه ر ئه م بناغـەیە کۆمیسیۆنێکی هاوبەش بۆ یەکخستنی بەرنامە (پرۆگرام) و لۆگـۆ، و کۆمیسیۆنێکی هاوبەشی دیکەمان بۆ پێکهاتە و پێرهوی ناوخۆ دامەزراند. لە ئاکامدا به پێی خەتی سیاسی و فێکری هەردوو لامان، توانیمان لهسهر خاڵه سه ره کیی و گرینگه کان بگەینە سەرئەنجامی شایان.
ئێمه له رێگای ئهم ڕاگه یاندنه وه خه ڵکی کوردستان ئاگادار ده که ینه وه که مەبەستی ڕێککەوتن و به یه کگه یشتنمان له سه ر بنەمای به رژه وه ندییه کانی خه ڵکی کوردستان و کۆمەڵەیەکی گەورەیە و بە دڵنیاییەوە هەموو هەوڵی خۆمانی بۆ دەخە ینە گەڕ. له ڕۆژانی داهاتوودا، لە ڕێگای مێدیاکانەوە به وردیی ئاکامی کۆتایی دانیشتنه کانمان به خه ڵکی کوردستان ده گه یه نین.
هه ر لێرەیشه وه سپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هەموو ئەو دۆستانە کە ماندوونەناس و لەخۆبردوو هەر لە سەرەتاوە لەگەڵمان بوون و دڵسۆزانە بۆ یەکگرتووییمان هەوڵیان داوە، دەردەبڕین و دڵنیاین کە وەک هەمیشە لە داهاتووشدا پاڵپشتمان دەبن.
سپاس و پێزانینیش بۆ هەموو مێدیا و راگەیاندنەکان که له پێناو ئاگادارکردنه وه ی خه ڵکی کوردستان و ئێراندا، له بڵاوکردنه وه ی ئه م راگه یاندنه دا دەبنە یارمەتیدەرمان.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
کۆمەڵە ــ پارتی سۆسیالدیموکراتی کوردستان
٢٠/٤/٢٠١٢ بەرامبەر بە ٣٠/١/١٣٩١ هەتاوی

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar