عکس در تاریخ 31 خرداد روز پیشمرگ کومله درمالوومە, 31 خرداد روزه جان باختن رفیق سعید معینی اولین پیشمرگ کومله در سال ۱۳۵۷, گرامی باد یاد رفیق سعید معینی و تمام جان‌باختگان راه آزادی و سوسیالیزم.
مه‌یلی بێستان
نامه‌وێ وه‌ک دیل بژیم من مه‌یلی بێستانم ده‌وێ
په‌یکه‌ره‌ی وشکی ژیانم بانگ ده‌کا گیانم ده‌وێ
ئیمشه‌و ئیحساسی بزۆزم ئۆقره ناگرێت و ده‌ڵێ
هه‌ستی نه‌رمی، سۆزی گه‌رمی، شیعری ڕاسانم ده‌وێ
حه‌ز ده‌که‌م چێژی ژیانی دوور له مه‌ینه‌ت تام بکه‌م
بۆ برینی کۆنی مێژووم ئه‌مڕۆ هه‌توانم ده‌وێ
نامه‌وێ چی‌تر ببینم ڕه‌نگی زه‌ردی کۆرپه‌کان
ڕه‌نگی سوور و لێوی به‌بزه و چاوی شادانم ده‌وێ
نامه‌وێ هۆبه و هه‌وار و نانی شوانی و دۆی ترش
ژینی بێ ناسۆر و ده‌رد و نه‌زمی بێ شوانم ده‌وێ
..........................................................
گه‌شتی باغ و سه‌رشه‌قامی ته‌ختی شارانم هه‌بێ
کوا ده‌ڵێم عاشق به شاخ و ژینی شاخانم ده‌وێ
کوا ده‌ڵێم شه‌و خۆشه باران لێت بدا و ڕێ ده‌رنه‌که‌ی
گۆشت و ئێسقانه له‌شی من شه‌و هه‌دادانم ده‌وێ
ده‌س بدا بۆم هه‌ڵمژم بۆنی گڵووکی سه‌ر گڵۆفک
بۆگه‌نی بارووت و گولله و هه‌ڵپڕووزانم ده‌وێ؟
ده‌نگی مۆسیقایه‌کی مه‌ند لایه‌لایه‌م بۆ بکا
بۆچی ده‌نگی تۆپی گه‌وره و گولله‌بارانم ده‌وێ؟
کوا له دڵ نیزیکه ماچی بێ گیانی لوولی چه‌ک
گه‌رمیی لێو و ماچی زیندووی کوڵمی یارانم ده‌وێ
تاکوو سفره‌ی تۆخی ماڵی گه‌رم و ڕووناک ده‌س بدا
بۆچی کرمه‌ی ژێر ددانی نانی گیرفانم ده‌وێ؟
.................................
ورشه‌ورشی به‌رقی شاری دوورم زۆر جاردی به‌شه‌و
من ده‌ڵێم شارم ده‌وێ، شاری چراخانم ده‌وێ
تا له‌وێ ئاڵای ئه‌وین و خۆشه‌ویستیم هه‌ڵبکه‌م
شاری خۆشی پڕ له خه‌نده و خه‌ڵکی بێ‌ژانم ده‌وێ
دووکه‌ڵی هانای هه‌ناسه‌ی بێ‌به‌شان هانم ده‌دا
بێم به‌ره‌و لووتکه‌ی مه‌به‌ستم ڕانه‌وه‌ستانم ده‌وێ
ئاسۆم لێ‌دیار بێ له‌لایه‌ک، ده‌س له‌بینم خا نه‌یار
بۆ له‌سه‌ر ئه‌م دووڕێیانه هێشتا خنکانم ده‌وێ؟
شه‌ونخوونی، باوباران، شریخه گولله و برسییه‌تی
با له‌ژین میوان بن ئه‌مڕۆ، هه‌ر هه‌موویانم ده‌وێ
دڕک و داڵی ده‌وری بێستان تێپه‌ڕێنم من ده‌بێ
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar