torsdag 7 juni 2012

پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دا گیانی لە دەست دا

 بەندکراوێکی سیاسیی کورد دوای ٢١ ساڵ بەندکران، لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج گیانی لە دەست دا. 

محەممەد مێهدی زالیە کوری یەدوڵڵا، خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە لە ساڵی ١٣٧١ لە ناوچەی سەردەشت بە دیل گیرا. ناوبراو پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و خوشکەزای رەحیم بەغدادی یەکێک لە کادرە ناسراوەکانی ئەو حیزبە لە ناوچەی سنە بوو. دواتر لەو حیزبە دەچێتە دەر و لە کاتی بە دیل گیرانی دا پێشمەرگەی "کۆمەڵەی یەکسانی" بوو.
مێهدی زالیە ماوەیەکی زۆر لە ژوورە تاکەکەسیەکانی ئیتلاعات لە ژێر ئازار و ئەشکەنجە دا بوو و دوای دوو ساڵ مانەوەی لە ژێر ئەشکەنجەدا، ساڵی ١٣٧٣ لە لایەن دادگای ئینقلاب لە مەهاباد بە ئێعدام مەحکوم کراو لە چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی ئەو حوکمەدا بەرێکرا بۆ زیندانی ورمێ. ئەو بۆ ماوەی ٨ ساڵ لە بەندیخانەی ورمێ لە ژێر حوکمی ئیعدام دا بوو بەڵام ساڵی ١٣٨٦ حوکمەکەی بۆ زیندانی تاهەتایی کەم کرایەوە و رەوانەی زیندانی رەجایی شاری کەرەج کرا. ئەو کە بۆ ماوەی ٢١ ساڵ تەمەنی لە زیندان دا تێپەڕ کرد، بە درێژایی ئەو ساڵانە تاکە یەک جاریش مافی مەرەخەسیان پێ نەدا.

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar