31ی جۆزه‌دان ڕۆژی شه‌هید بوونی كاك خانه موعینی یه له ساڵی 1357ی هه‌تاوییدا، كه له سه‌ر بڕیاری ڕێبه‌ریی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵه، وه‌ك ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه دیاریكراوه. هه‌موو ساڵێ له هه‌موو ئوردووگا و ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵه، له شاره‌كان و له ناو كۆڕ و كۆمه‌ڵی جیاوازدا، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و ده‌ور و خه‌باتی پێشمه‌رگه ڕێزی لێده‌گیرێ.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌ر له سه‌ره‌تای پێكهاتنیه‌وه تا ئێستا ده‌ورێكی گه‌وره‌ی له بزاوتی ڕزگاریخوازیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا هه‌بووه. نه‌ك هه‌ر چالاكی و به‌رگریی چه‌كدارانه‌ی ئه‌و هێزه ناو و ناوبانگی لای دۆست و دوژمن هه‌بووه، به‌ڵكوو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌ورێكی گرینگی له خه‌باتی سیاسیش‌دا گێڕاوه. زۆرترین پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر هه‌بووه و به‌دایم كاری وشیارده‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون و ته‌نانه‌ت له ڕێكخستنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی و پاراستنی دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان له شار و له دێ ده‌وری به‌رچاوی هه‌بووه.
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه نه‌ك هه‌ر یار و یاوه‌ری خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی كوردستان، به‌ڵكوو خۆشه‌ویست و جێگای متمانه و ڕاوێژ بووه بۆیان و هه‌ر ئێستاش له دانیشتن و كۆڕ و كۆمه‌ڵی خۆماڵیدا، دوای ساڵه‌های ساڵ، جیلی پێشوو ده‌وری فه‌رمانده و پێشمه‌رگه ناوداره‌كانی كۆمه‌ڵه و داستانی له‌خۆبردووییان ده‌گێڕنه‌وه، مناڵان سرووده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌خوێنن. هه‌موو ئه‌و دیاردانه، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و ئاكار و بیر و كرداری چووه‌ته ناو قووڵایی دڵی جه‌ماوه‌ر و بووه‌ته به‌شێكی گرینگ له مێژووی به‌رخۆدان و موقاوه‌مه‌تی گه‌لێك بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه ی زوڵم و سته‌م.
ئێمه له ساڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا جارێكی دیكه په‌یمان تازه ده‌كه‌ینه‌وه كه پارێزه‌ری كرده‌وه و بیری ئه‌م هێزه بین بۆ خزمه‌ت كردنی خه‌ڵك و شۆڕشی ڕزگاریخوازانه‌ی كوردستان. هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌حاند داگیركه‌رانی كۆماری ئیسلامی، چاونه‌ترس و بوێر و له ئاست خه‌ڵكی كوردستاندا، نه‌رم و نیان و خزمه‌تگوزار بووه.
ئێستاش كۆمه‌ڵه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له پێشه‌وه‌ی خه‌بات بۆ ڕووخانی كۆماری ئیسلامی و ئاڵا هه‌ڵگری ئازادی و دابینكردنی دێمۆكراسین له كوردستاندا.
هه‌ر چه‌ند به هۆی هه‌لومه‌رجی ناوچه‌كه و جۆری خه‌بات له كوردستانی ناو ئێران‌دا، ئه‌م هێزه چالاكی نیزامی نییه و توانی خۆی خستووه‌ته خزمه‌ت خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی، به‌ڵام تا دیكتاتۆری ماوه و تا كوردستان میلیتاریزه‌یه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و خه‌باتی چه‌كداریی بوونی هه‌یه و بۆ گه‌شه و پته‌وكردنی، تێده‌كۆشین.
پێویسته له‌م ڕۆژه‌دا یادی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا گیانیان به‌خت كردووه، به‌رز ڕابگرین و به‌رده‌وامی له سه‌ر ڕێبازیان بكه‌ینه ئامانجی خۆمان. هه‌روه‌ها له‌م ڕۆژه‌دا ڕێزده‌گرین له هه‌موو ئه‌وانه‌ی به گیانبازیی له ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بوونه كه‌م ئه‌ندام، ڕێز ده‌گرین له هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ناو ئه‌و هێزه‌دا خه‌باتیان كردووه و به‌لای ئێمه‌وه كاریگه‌ری و گیانبازییان قه‌ت له‌بیر ناكرێ. هه‌روه‌تر سڵاوی گه‌رم ده‌نێرین بۆ بنه‌ماڵه‌ی هه‌موو شه‌هیدان و سه‌ری ڕێزیان له به‌رانبه‌ر داده‌نوێنین و دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌و بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجی ئه‌ستێره سووره‌كانی ئاسمانی كورده‌واریی، ساتێك وچان ناده‌ین.
سڵاو له گیانی پاكی هه‌موو شه‌هیدان
به‌رز و به‌رێز بێ 31ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
سه‌ركه‌وتوو بێ خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی كوردستان
بژی ئازادی، بژی سۆسیالیزم
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
29ی جۆزه‌ردانی 1391ی هه‌تاویی
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar