دوو کهسی خهڵكی کامیارانی بە تۆمەتی هاوکاری و ئهندامهتیی حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، حوکمی ٢٤ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە.
بەپێی راپۆرتی کەمپەینی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ لە ئێران دوو زیندانی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "ئەنوەر رەحمانی"، کوڕی فارس تەمەن ٣٧ ساڵ و ئەنوەر رەحمانی کوڕی حەسەن تەمەن ٣٨ ساڵ، دانیشتووی گوندی "لۆن سادات"ی سەربە شاری کامیاران، پاش ٢ ساڵ و نیو دەسبەسەر کران، حوکمی ١٢ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپا.
بەپێی راپۆرته هێزە ئەمنیەتییەکانی سپای پاسداران رێکەوتی ١٢ی رەزبەری ١٣٨٨ی هەتاوی، هێرشیان کردۆتە سەر گوندی لۆن سادات و پاش پەلاماری ماڵی ئەو دوو کهسه دەسبەسەریان کردوون و پاش راگیران لە دهسبهسهرگهی ئیدارەی ئیتیلاعاتی شاری سنە و لێدان و ئازار و ئەشکەنجەیان، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە راپێچی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کراون.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar