söndag 6 maj 2012

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ئەگەری ئیعدامی چالاکانی کورد وشیاری دا


رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە راگەیەندراوێک دا سەبارەت بە ئەگەر بەڕێوەچوونی ئیعدامی چالاکانی کورد بە تایبەت دوو کەس لەوانەی مەترسی هەیە بە زویی ئەو حوکمەیان لە سەر بەڕێوە بچێ، ویژدانە وشیارەکانی ئاگادار کردەوە و داوای کرد لەم بارەوە بەرپرسانە هەڵسوکەوت بکەن. 
راگەیەندراوەکە بە تایبەتی هەڵوەستەی لە سەر دۆسیەی هەر یەک لە شێرکۆ معارفی و حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور کردووە و دەڵێ شێرکۆ بە هۆی مانگرتن لە خواردن لە دۆخێکی خراپی جەستەیی دایە و هاوکات نیگەرانی خۆی لە دۆخی حەبیب گوڵپەری پوور لە زیندانی سیمنان رادەگەیەنێ. 
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ جارێکی تر سەپاندنی ئەو حوکمانە بە ناعادیلانە وەسف دەکا و رەوتی دادگایی چالاکانی کورد لە دادگاکانی کۆماری ئیسلامی دا دەخاتە ژێر پرسیار. هاوکات داوا لە هەموو بنکە و بنیاتەکانی مافی مرۆڤ دەکا سەبارەت بە چارەنووسی ئەو بەندکراوانەی خوارەوە کە بە ئیعدام حوکم دراون، بەرپرسانە هەڵسوکەوت بکەن:
شیرکو معارفی، لقمان مرادی ، زانیار مرادی ، حبیب الله گلپری پوور ، حبیب الله لطیفی ، رشید آخکندی ، بهروز آلخانی ، رضا اسماعیلی ، حبیب افشاری ، علی افشاری ، سید سامی حسینی، یاور رحیمی ، اصغر رحیمی ، بهنام رحیمی ، مختار رحیمی ، بهمن رحیمی ، مردان ملكی ، انور رستمی ، مصطفی سلیمی- ایلویی ، حسن طالعی ، عزیز محمد‌زاده ، سید جمال محمدیف، ابراهیم عیسی پور و سیروان نژاوی

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar