لە دوو رووداوی جیاواز دا، سێ هاوڵاتیی بێدیفاعی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە بەر هێرش و دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و گیانیان لێ ئەستێندرا.
رۆژی یەکشەممە ٢٤ی بانەمەڕ ماشێنێکی جۆری پەیکان لە سەر جادەی مەلایر بۆ هەمەدان کەوتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکام دا دوو هاوڵاتیی رۆژهەڵاتی کوردستان کە سەرنشینی ماشێنەکە بوون، کوژران. هەواڵدەریی موکریان ناوی ئەو دوو کەسەی بە مجتبی زاهدی و هیوا فتحی راگەیاندووە کە خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون.
هەر لەم پێوەندیەدا و لە کردەوەیەکی دیکەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لاوێکی خەڵکی ناوچەی شنۆ کەوتە بەر دەسڕێژ و گیانی لێ ئەستێندرا.
بە پێی هەواڵی کوردستان و کورد نیوز رۆژی یهکشهممه، 24 ی بانهمهڕ لاوێکی خهڵكی شنۆ بهناوی یۆسف مهعرووفی، کوڕی عهبدوڵڵا لە کوێستانەکانی پشت ئاوایی سینگان کەوتە بەر دەسڕێژ و کوژرا.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar