ڕۆژنامەنووسێکى بەندکراوى کورد لەبەندیخانەى (میناب) بارودۆخىتەندروستى ناجێگیرە و هاوکاتیش لەناوگرتووخانەدا لەگەڵ گیراوانى تۆمەتبار بەتاوانى مەترسیدارو مادەهۆشبەرەکان تێکەڵ کراوە و ئەوەش نیگەرانى ئەو بەندکراوەکوردەى بەدواى خۆیدا هێناوە.
بەپێى ڕاپۆرتى هەواڵدەرى (هرانا) ئۆرگانى ناوەندى کۆمەڵەىچالاکانى مافى مرۆڤ لەئێران ، کەمال شەریفى ڕۆژنامەنووسى تەمەن ٣٨ ساڵ و بەندکراوىسیاسى کورد کە لە گرتووخانەى (میناب) لەگەڵ گیراوانى تۆمەتبار بە تاوانى مەترسیدارومادەهۆشبەرەکان تێکەڵ کراوە بەهۆى ئازارى لاقى ڕاستیەوە دەناڵێنێ و بەرپرسانىگرتووخانەش ڕێگەنادەن چارەسەرى پزیشکى پێویستى پێشکەش بکرێت.
کەمال شەریفى تائێستا چەندین جار داواى لەبەرپرسانىگرتووخانەى میناب کردووە کە بۆ شوێنێکى دیکەى گرتووخانە بیگوازنەوە و لەو گیراوانەجیابکرێتەوە کە بەتاوانى گەورە دەستگیر کراوان بەڵام داواکەى ڕەت کراوەتەوە.
ناوبراو پێشتریش بەهۆى ئەوەى ماوەیەکى زۆر لەناوگرتووخانەدا مانى لەخواردن گرتبوو ، تووشى نەخۆشیەکانى کۆئەندامى هەرس و گەدەهاتووە و بەرپرسانى گرتووخانەش گوێى پێ نادەن.
کەمال شەریفى لەساڵى ٢٠٠٨ (٥/٤/١٣٨٧ ى هەتاوى) لەشارى سەقزلەلایەن هێزە ئەمنیەکانى ئەو شارەوە دواى ئەوەى لەناو ماڵى هاوڕێیەکیدا گەمارۆ دەدرێتتەقەیان لێ دەکرێت وهاوڕێیەکى دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات و ناوبراویش دەکەوێتە دەستهێزە ئەمنیەکانەوە.
کەمال شەریفى دواى دەستگیرکردنى ، لەلایەن لقى یەکىدادگاى شۆڕشى شارى سەقزەوە بەسەرۆکایەتى دادوەر (شایق) بە ٣٠ ساڵ زیندانى ودورخستنەوە سزا دەدرێت.
هاوکات بەفەرمانى دادگا هەرچەشنە چاوپێکەتنێکى ئەو گیراوەسیاسیە لەگەڵ کەس و کارەکەیدا قەدەغەیە و ڕێگەى پێ نادرێت.
ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە بەتاوانى شەڕلەگەڵ خودا و ئەندامێتىلە حزبى دێموکراتى کوردستاندا ئەو سزایەى بەسەردا سەپێنراوە.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar