söndag 6 maj 2012

سێ زیندانی سیاسی کورد سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوه



ئاژانسی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ لە ئێران رایگەیاند؛ بە تۆمەتی (ئەندامێتی لە حیزبە کوردیەکان) و (شەرکردن لەگەڵ خوا)، سێ زیندانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە.
هوشەنگ رەزایی، زیندانی سیاسی کورد که ئێستا لە گرتووخانەی ئێوینی تاران دەستبەسەرە، لە لایەن دادگای شۆڕشی تاران به تاوانی محاڕبه (شەڕکردن لەگەڵ خوا) و ئەندامێتی لە حیزبێکی کوردیدا، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.
هەروەها سەعید رەزایی، کوڕەمامی هوشەنگ به تۆمەتی حەشاردانی ئامۆزاکەی، سزای ساڵێک زیندانی کردنی بەسەردا سەپا.
هەرانا رایگەیاندووە که هوشەنگ رەزایی ماوەی 2 ساڵه بەبێ ئەوەی مافی پارێزەرگرتن و دیتنی بنەماڵەکەی پێ بدرێت، لە گرتووخانەکانی کوردستان و تاران دەستبەسەرە.
لە لایەکی دیکە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ رایانگەیاند، لقی یەکی دادگای مەهاباد، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبێکی کوردی نەیاری کۆماری ئیسلامی و شەرکردن لەگەڵ خوا، سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەریەک له ئیبراهیم عیساپور و سیروان نژاوی، زیندانیانی سیاسی خەڵکی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان سەپاندووە.
ئەو 2 زیندانیە سیاسیە خەڵکی گوندی نەلاسی شاری سەردەشتن کە چەند مانگ لەمەو بەر لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گیراون و رادەستی گرتووخانەی ورمێ و پاشانیش مەهاباد کراون.

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar