سێ زیندانی سیاسی كورد به ناوه‌كانی: جه‌عفه‌ر گوشواره ناسراو به شاهو خه‌ڵكی مه‌هاباد، جه‌هانگیر بادوزاده خه‌ڵكی مه‌هاباد و محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵاهی خه‌ڵكی بۆكان ماوه‌ی پێنج رۆژه (لە ١٠ی مەی ٢٠١٢)وە ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن و ده‌می خۆیان درویوه‌ته‌وه. به‌م هۆیه‌شه‌وه ئێستا له قه‌ره‌نتینه‌ی زیندان دا رایانگرتوون.
جه‌عفه‌ر گوشواره ناسراو به شاهو به تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حزبه‌كانی كوردستان ٢٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ئه‌مه ماوه‌ی زیاتر له ٣ ساڵ و نیوه له زینداندایه.
جه‌هانگیر بادوزاده به تاوانی محاربه حوكمی ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پیندراوه و ماوه‌ی ١٠ ساڵه له زیندان دایه.
محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵاهی ٢٢ ساڵ حوكمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه وبڕیارە بۆ تەبعید بیگۆزنەوە بۆ زیندانی تەبەس، ،و ماوه‌ی ٧ ساڵه له زیندانە.
ئه‌م كه‌سانه بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به‌و حوكمه ناعادڵانه كه به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن، چونكه بریار وابوه كه پیداچونه‌وه به حوكمه‌كه‌یاندا بكرێت و له حوكمه‌كه‌یان كه‌م بكرێته‌وه، به‌لام ئه‌م كاره نه‌كراوه و ده‌یانه‌وێ محه‌مه‌د ئه‌مین بگوازنه‌وه بۆ زیندانی ته‌به‌س.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar